کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران لە سنووری قەسری شیرین
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/killing-of-civilians/2021/12/04/p11420
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو هەینی ١٢ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حەبیب (حەقموراد) ڕوستەمی لە نزیک سنووری «پەرویزخان»ی شاری قەسری شیرین لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی ئێرانەوە کوژراوە.
ئەندامێکی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە حاڵێکدا کە حەبیب ڕوستەمی هیچ کاڵا و بارێکی پێ نەبووە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت، لە نزیک سنووری پەرویزخان کەوتۆتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەرتەشەوە. گوللە بەر سەری حەقموراد کەوتووە و هەر ئەمەش بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی، تەرمەکەی هێشتا لای پزیشکیی دادی شاری سەرپێڵی زەهاودایە».
حەبیب ڕوستەمی ٣٠ ساڵان، دانیشتووی شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان و باوکی دوو منداڵ بووە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە قەسری شیرین هەموو بابەتەکانی «کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی»
-
لە قەسری شیرین هاووڵاتیی کورد محەممەد عەزیزی بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا
-
برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین
-
خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی یارسانی دیکە لە تاراندا
-
سزای پێنج ساڵ بەندکران بۆ دوو دەستبەسەرکراوی ڕاپەڕینەکەی بەفرانبار
-
له سنه هاووڵاتییهك به تهقهی هێزهكانی بهرهنگاربوونهوهی كاڵای قاچاخ کوژرا
-
کوژرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران