تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی به‌ده‌ست هێناوه كه ڕۆژی هەینی ٨ی ڕێبه‌ندان، گه‌نجێكی كورد به ناوی محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی مه‌تین به ته‌قه‌ی هێزەکانی پۆلیسی كەلانته‌ری لە گەڕەکی سه‌جادییه‌ی كرماشان كوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كرماشان وێڕای ڕاگەیاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، وتی: «ڕۆژی هەینی ٨ی ڕێبه‌ندان هێزەکانی پۆلیسی كەلانته‌ریی ئاریاشاری كرماشان له فولكه‌ی شه‌هیدانی ئه‌م شاره و له كاتێکدا کە محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی مه‌تین خەریکی پارككردنی ئوتۆمبیل بووە، له‌گه‌ڵ ناوبراو بۆتە ده‌مه‌قاڵه‌یان، دواتر محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی مه‌تین له‌گه‌ڵ دایكی کە له ناو ئۆتۆمبیله‌كه بووە به‌ره‌و ماڵی خۆیان له گەڕەکی سه‌جادییه دەكه‌ونە ڕێ، به‌ڵام هێزەکانی كه‌لانته‌ری وازیان لێ ناهێنن و دەکەونە دوایان»
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوەیە، «دوای ئه‌وه‌ی دەگەنە بەر ماڵەوە و دادەبەزن، سەرلەنوێ له نێوان ئه‌م گه‌نجه و هێزەکانی كه‌لانته‌ریدا دەمەقڕە دروست دەبێتەوە، سه‌ربازێكیش كه له‌گه‌ڵ هێزەکەدا بووه دەسڕێژ له‌م گه‌نجه ٢٢ ساڵەیە دەکات و ناوبراو به هۆی به‌ركه‌وتنی دوو گولله‌وە ده‌ستبه‌جێ ده‌كوژرێت».
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە له درێژه‌دا وتی، ئه‌و سه‌ربا‌زه‌ی ته‌قه‌کەی كردووه له شوێنی ڕووداوه‌كه هەڵدێت و بەرپرسە سەرووترەکەیشی دوای ئاماده‌بوونی خه‌ڵك ڕادەستی هێزه نیزامییه‌كان کراوه. ته‌رمی ئه‌م گه‌نجه له ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕێبه‌نداندا له پزیشكی دادی كرماشانەوە ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی کراوه‌ته‌وه و له باخی فیرده‌وسی كرماشان ئه‌سپه‌رده كراوه.
محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی مه‌تین، ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵان و باوكی منداڵێك بووه.