تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٥ی خاکەلێوە (٢٥ی مارس) گرووپێک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «سەیرانبەند»ی بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە و بە هۆی ئەم دەسڕێژەوە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ڕوستەم خزری کوژراوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە لایەن ژمارەیەک لە کۆڵبەرانەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکیی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان.

روستەم خزری ٢٥ ساڵان و خەڵکی شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بوو کە لەبەر بێکاری پەنای بردبووە بەر کۆڵبەریکردن لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان.