تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

کوشتنی هاووڵاتییانی مەدەنی هەرێمی کوردستان

کوژرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/killing-of-civilians/2022/05/31/p23292

ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کوێستانی قەندیل، لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراقدا، دەستەیەک کاسبکاری سەرسنووری خەڵکی هەرێمی کوردستانیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە داوەتە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا کاسبکارێکی ٣٠ ساڵان بە ناوی کەیوان عەبدوڵڵا کوژراوە.

شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «کاتژمێر ١٨:٣٠ بە کاتی ناوچەکە لە بەرزاییە سنوورییەکانی کوێستانی قەندیل دەستەیەک کاسبکاری سەرسنووری خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی وەرگرتنی ئاژەڵ لە ئێران چووبوونە ئەم ناوچەیە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە مەودای نزیکەوە کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە».
بە وتەی ئەم شایەتحاڵە، لە دەسڕێژەکەدا یەکێک لەم کاسبکارانە بە ناوی کەیوان عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی «دەرۆکۆتر»ی ناوچەی سەنگەسەری پارێزگای سلێمانیی ئێراق کوژراوە.

تەرمی ئەم هاووڵاتییە دوای چەند کاتژمێر بە ناوبژیگەریی خەڵکی ناوچەکە ڕادەستی هاوڕێکانی کراوەتەوە.