ڕۆژی ڕابردوو لە ئاکامی تەقەکردنی هێزه سنوور پارێزه‌كان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لە پارێزگای کوردستان، دوو کۆلبەر کوژران و برینداربوون.
بەپێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی خه‌رمانان (١١ی سێتامبر)، هێزه سنوور پارێزه‌كانی ناوچەی سنووری بانە “هەنگەژاڵ» گرووپێكی کۆڵبه‌رانیان کردۆته ئامانج و لە ئەنجامدا کۆلبه‌رێک بە ناوی “ڕزگار محەممەدزادە” کوژرا..
ڕزگار محەممەدزادە تەمەنی ٤٠ ساڵه، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “دەرەپانی عەلیا”ی سەقز بووە.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی ڕابردووش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی سه‌عدی كه‌ریمی به هۆی ته‌قه كردنی هێزه سنوور پارێزه‌كانی ناوچه‌ی سنووری بانه به ده‌مانچه‌ی ساچمه‌زه‌ن بڕیندار بوو.
بەپێی ئەو ئامارانه‌ی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، تەنیا لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لانیکەم ٨ کۆلبەر به هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور کوژراون و ٢٢ کۆلبەری دیکەش بریندار بوون. هەروەها ٣ کۆلبەری تر لە کاتی کۆلبه‌ریدا لەم ناوچە سنوورییانە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.
فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران لە مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لە سەردانێکیدا بۆ خاڵە سنوورییەکانی بانە ڕایگه‌یاندبوو،
“لە 2 مانگی داهاتوودا سنووره‌كانی بانە لە حەفتاشەوە تا بروشکانی دادەخرێن و فەرمانمان داوە کە کەس بەبێ گرنگیدان بە فەرمانی پاسەوانانی سنوور، سنوور نەبڕێت، ئەگەر سەرپێچی یاسا بکەن، به توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت”. .”