کۆڵبەرێک بە تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران كوژرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2019/08/09/p22709
ئێوارهی رۆژی چوارشهممه،کاروانێک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووری پیرانشار لە لایەن پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران کراونەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ و لە ئاکامی ئەو تەقەیهدا کۆڵبەرێکی ۲۵ ساڵە بە نێوی فاخر عەبدوڵاهی كۆژرا.
بە پێی زانیارییهکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان هەروەها لە بهردهوامی تهقهكردنهكهدا زیاتر لە ۱۰ سەر ئەسبی کۆڵبەران کوژراون.
شایانی باسە پێشتر لە ۸ی گەلاوێژ/ 30.07.2019 پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری “شاخە ڕووخاو”ی پیرانشار دەستەیەک کۆڵبەریان دراوهته بهر دهسترێژی گوللـه، کە لە ئاکامدا دوو کۆڵبەری پیرانشاری بە ناوەکانی”محەممەد حوسێن زادە” و” محەممەد چووکەڵی” بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دوو کۆڵبەر به تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئێران بریندار بوون
-
کوژران یهك كۆڵبهر و برینداربوونی دوو هاووڵاتی دیكهی كورد لە ناوچە سنورییەکانی کوردستان
-
بریندار بوونی چوار کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکان
-
کۆڵبەرێکی کورد لە پیرانشار کوژرا
-
لە پیرانشار و پاوە دوو کۆڵبەر کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون
-
دوو کاسبکار و کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار بوون