لە بەردەوامی کوشتنی رۆژانهی کۆڵبەران و کاسبکارانی كورد، تەنیا لە ماوەی سێ حهفتهی ڕابردوو چوار کۆڵبەر و کاسبکاری سهر سنوور بە تەقەی راستەوخۆی پاسەوانانی سنووری ئێران كۆژراون و لانیکەم ۸ كهسی دیكهش بریندار بوونە. کۆڵبەرێکیش بە هۆی کەوتنەخوارهوه لە بەرزاییەکانی سنووری ناوچەی هەورامان بریندار بووە.
بە پێی ئهو ههواڵانهی بە دهستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گهیشتوون، روژی ۸ی گەلاوێژ /30.07.2019، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی بەهرامی”بە هۆی کەوتنە خوار لە بەرزایەکانی سنووری”تەتە”ی هەورامان بریندار بووە.
هەروەها لە رۆژی ۱۱ی گەلاوێژ/02.08.2019 پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران گرووپێکی کۆڵبەریان لە ناوچەکانی سنووری ماکۆ كردووهته ئامانجی تەقەی راستەوخۆ کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “هاشم تەلاوەر” دانیشتووی شاری” بازید”ی باکووری کوردستان کوژرا.دهوترێت كه ئەو کۆڵبەر زۆر بە گرانی بریندار بووە بەڵام پاسەوانی سنووری زۆر بە درەنگەوە بردوویانەتە نەخۆشخانە و بۆیە گیانی لە دەستداوە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە دوای حەفتەیەک رادەستی بنەماڵەی کراوە.
رۆژی ۱۳ی گەلاوێژ/04.08.2019 لە ناوچەی سنووری پیرانشار دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی”رەشید خەندانی”و”خەلیل قادری”، رۆژی ۱۸ی گەلاوێژ/09.08.2019 لە ناوچەی سنووری “دووپەزە”شارستانی سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی” یۆنس پیرۆتی” و لە ناوچەکانی سنووری خۆی کۆڵبەرێک بە ناوی” ناجی ئەبووبەکری”، رۆژی ۱۶ی گەلاوێژ /07..8.2019 لە ناوچەکانی سنووری سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی” شاکر کولانی” و رۆژی ۱۹ی گەلاوێژ /10.08.2019 لە گوندی ” دزاور”لە ناوچەی هەورامان کۆڵبەرێک بە ناوی” مێهدی منفەرد” بە هۆی تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران بریندار بوونه.
هەروەها رۆژی ۱۷ی گەلاوێژ/08.08.2019 لە ناوچەی سنووری ” قامیشلە”ی شاری مەریوان کۆڵبەرێکی ۱۶ساڵان بە ناوی “ئیسماعیل ساوجی نژاد”دانیشتووی گوندی ” ساوجێ” و ۱۹ی گەلاوێژ لە ناوچەی سنووری شاری خۆی کۆڵبەرێک بە ناوی “رەزا ئیبڕاهیمی” بە تەقەی راستەوخۆی پاسەوانانی سنووری ئێران کوژراون.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ههفتهی ڕابردوو بە بڵاو کردنەوەی دوو ڕاپۆرت هەواڵی کوژرانی ” فاخر عبدوڵڵاهی” و بریندار بوونی دوو کۆڵبەری تر بە ناوەکانی” محەممەد چوکەڵی” و “محەممەد حوسێنزادە”دابوو.
کوژرانی ۴ کۆڵبەر و کاسبکاری سهر سنوور و برینداری بوونی ۹ی دیكه لە ماوهی سێ حهفتهی ڕابردوو
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە