لە ماوهی چهند رۆژی رابردوودا سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پیرانشار بریندار بوون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە بریندار بوو.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ١٧ی خەرمانان/ 09.08 هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک ئاوایی بێتوش سەردەشت پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد دەدەنە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٢٢ ساڵان بەناوی ئازاد نەعیمی بریندار بوو. رۆژێک پێشتریش کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناوی یوسف موستەفا پور لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە هۆی تەقەی هەمان هێزەوە بریندار ببوو.
بە پێی هەواڵەکان، رۆژی ١٥ی خەرمانان/ 09.06 لە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار کۆڵبەرێک بە ناوی محەحەد ئەحمەدیان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو. لە هەمان رۆژدا کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی رەحمەت نادریان لە کاتی کۆڵبەریدا لە ژاڵانی هەورامان لە تاریکی شەودا دەکەوێتە بەر ئۆتۆمبێلێک و بەم هۆیەوە بریندار دەبێت.
بریندار بوونی چوار کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکان
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە