بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو کۆڵبەرێک بە ناوی “جەواد رۆستەم نەژاد” لە کاتی پیشەی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی ناوچەی سنووریی “کەلێ سۆنێ”ی نەوسوود کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە.
شایەتحاڵێک بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: “کاتژمێر هەشتی شەوی رابردوو، پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد لە کاتی گەڕانەوەیاندا کەوتنە بۆسەی هێزەکانی پاسەوانی سەر سنوورەوە و لە کاتی راکردن لەو بۆسەیە، جەواد رۆستەم نژاد کە چەند کارتۆنێکی شتومەکی بیانی هەڵگرتبوو، لە بەرزاییەکانی کەلێ سونێی نەوسوود کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.”
دەگوترێت ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “شمشێر”ی سەر بە شاری پاوە بووە.