دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2019/12/10/p7416
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و پیرانشار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران برینداربوون.
سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی کوردستان دوا و گوتی کە ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز / ١٢.٠٩ کۆڵبەرێکی گەنج بەناوی “یادگار ئیسماعیلی” لە گوندی “زلێ”ی سەر بە بانە کراوەتە ئامانجی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانیی سنوور و بەسەختی برینداربووە.
دەگوترێت یادگار ئیسماعیلی، خەڵکی گوندی زلێ و باوکی دوو منداڵە. ناوبراو لە ئێستادا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبیی بانە و لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.
هەروەها بەپێی هەواڵێکی دیکە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٣ هێزەکانی پاسەوانیی سنوور پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی “جەلال خالدی”، خەڵکی مەهاباد بریندابووە.
ئەو کۆڵبەرە پاش ئەوەی برینداربووە لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجەدراوە. سەرئەنجام دانیشتووانی ناوچەیەکە بە برینداری بینیویانە و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی پیرانشاریان کردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
کۆڵبەرێکی گەنج لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت کوژرا
-
تەرمی کۆڵبەرێک کە لە بەفر و بۆراندا مابووەوە دۆزرایەوە؛ کۆڵبەرەکانی دیکە هەروا بێ سەروشوێنن
-
تەرمی کۆڵبەرە مێرمنداڵەکە دۆزرایەوە و لە مەراسیمی بەخاکسپاردنیدا خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێووەچوو
-
کۆڵبەرێک لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لە دەستدا / ١٥ کۆڵبەر و کاسبکار لە مانگی سەرماوەزدا کوژراون و برینداربوون
-
دوو کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لە دەستدا و دووانی دیکە برینداربوون
-
دوو کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت و خۆی برینداربوون