تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

کۆڵبه‌ران سەقز

لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەقز بێ سەروشوێنن

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/02/01/p22812

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی کوردستان، لە شەوی ڕابردووەوە لانی کەم ٢٠ کۆڵبەر بەهۆی گرفتاربوون لە بەفر و سەرمادا بێ سەروشوێنن و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لە بەردەسدا نییە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، زۆربەی ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی گوندەکانی “دەرەزیارەت” و “سەیف تاڵە”ی سەقزن و لە ڕۆژی ڕابردوو ١١ی بەفرانبارەوە / ٠١.٣١ بەمەبەستی کۆڵبەری بەرەو سەرشیو بەڕێکەوتبوون.

ژمارەیەک لەو کۆڵبەرانە نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو پەیوەندیی تەلەفۆنییان بە بنەماڵەکانیانەوە کردووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە کە گرفتاری بەفر و سەرما بوون داوای یارمەتییان کردووە.

لە شەوی ڕابردووەوە بۆ ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کۆڵبەرانە لە بەردەستدا نییە، هەر بۆیەش دانیشتووانی ئەو ناوچانە سنوورییەکانی سەرشیوی سەقز بەڕێکەوتوون بۆ ئەوەی بۆیان بگەڕێن و ڕزگاریان بکەن.

پێشتر لە ڕێژەوتی ٢٥ی سەرماوەزدا / ٢٠١٩.١٢.١٦ “فەرهاد خوسرەوی” و “ئازاد خوسرەوی“، دوو برای کۆڵبەری خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدادا لە تەتەی هەورامان گرفتاری بەفر و سەرما بوون. تەرمی سەهۆڵ بەستووی ئەو دوو کۆڵبەرە مێرمنداڵە لە ڕۆژەکانی ٢٦ و ٢٩ی سەرماوەزدا / ١٧ و ٢٠ی مانگی ١٢، لەلایەن هاوڵاتیانەوە دۆزرایەوە.

تاگەکان