تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

کۆڵبه‌ران سەقز

یەکێک لە کۆڵبەرە بێ سەروشووێنەکانی سەرشیوی سەقز گیانی لە دەستدا / دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنووییەکان برینداربوون

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/02/02/p22813

یەکێک لەو ٢٣ کۆڵبەرەی شەوی ١١ بەفرانرار / ٠١٣١ لە ناوچەی سنووریی “سەرشیو“ی سەقز بێ سەروشوێن بوبوون گیانی لە دەست داوە، هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و شنۆ دراونەتە بەر دەستڕێژیی گولـلە و برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە شآری سەقز لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: “عوسمان فوتوحی، تەمەن ٥٥ ساڵ، خەڵکی گوندی میشیاو و دانیشتووی شاری سەقز لە ناوچە سنووریەکانی سەرشیوی سەقز گیانی لە دەست داوە و تەرمەکەی ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هاوڵاتیانەوە دۆزرایەوە”.

جێگەی ئاماژەیە کە گروپێکی دانیشتووانی ناوچەکە دوێنی بۆ ڕزگارکردنی ئەو کۆڵبەرانە بەرەو بەرزاییەکانی سەر سنوور بەڕێکەوتبوون،  ٢٠ لەو کۆڵبەرانەیان دۆزیوەتەوە. سەبارەت بە چارەنووسی دوو کۆڵبەری دکە بەناوەکانی “ئەمیر تورجانی” و “ئەمیر کەریم زادە” هەواڵی جیاواز لەبەر دەست دایە.

هەندێک سەرچاوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو دوو کۆڵبەرە لە ئێستدا لە گوندێکی سەربە پێنجوێنی هەرێمی کوردستاندا ماونەتەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەم هەواڵە پشتڕاست ناکاتەوە.

ئەو کۆڵبەرانە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١١ی ڕێبەندندا / ٠١.٣١ بەرەو ناوچە سنووریەکانی سەرشیو بەڕێکەوتبوون و هاوڵاتیانی دانیشتووی ناوچەکەش ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی ڕێبەناندان / ٠٢٠١ بەمەبەستی دۆزینەوەی کۆڵبەرەکان ڕەوانەی سەرسنوور بوبوون.

هەروەها تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و سەردەشت لەلایەن هێزەکانی پاسەوانیی سنوورەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە “عوسمان وەزیری”، تەمەن ٣٢ ساڵ و “وەلی گوندەک مەلا” ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو کۆڵبەرە لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و “کێلەشین”ی شنۆ تەقەیان لێ کراوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆ کراونەتەوە، لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا، ٥ کۆڵبەر و کاسبکار لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کوژراون و ١٠ کەسی دیکە برینداربوون. هەروەها سێ کۆڵبەری دیکە لەو مانگەدا بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەسەر بەرزاییەکانەوە برینداربوون.