بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە نەوسوود کۆڵبەرێک کوژراو شەشی دیکە برینداربوون
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/02/17/p8040
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی ڕێبەندان / ٠٢.١٦، هێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی سەربە پاوە پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژیی گولـلە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و شەشی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو ناوچەیە ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕ گوتی: “ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی پاسەوانیی سنوور لە بەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوود بەبێ ئەوەی پێشتر هۆشداری بدەن پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژیی گولـلە و لە ئەنجامدا تا ئێستا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەناوی ئەحمەد سەحرایی کوژراوە و شەش کۆڵبەری دیکەش بەناوەکانی عەزیم ئەمین زادە، جەبار محەمەدی، زاهد نوری، جەلال نوری، شاهد ئەداک و تەها سەلمانی بەسەختی برینداربوون”.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە…
بابەتی پەیوەندیدار
-
بەهۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کۆڵبەرێک کوژرا و ١١ی دیکەش برینداربوون
-
یەکێکی دیکە لەو ٨ کۆڵبەرەی لە نەوسوود برینداربوبوون گیانی لە دەستدا
-
کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەکانی نەوسوود گیانی لە دەستدا
-
لێدان و ئهشكهنجهكردنی كۆڵبهرێك له لایهن هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئێرانهوه
-
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
-
برینداربوونی چوار كۆڵبهر به تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنوور