كوژرانی كۆڵبه‌رێك و برینداربوونی دوو كه‌سی دیكه له لایه‌ن هێزەکانی پاسه‌وان سنووری کۆماری ئێسلامییەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/05/25/p8316
ڕۆژی ڕابردوو لەئاکامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی «سۆمای برادۆست»ی شاری ورمێ، كۆڵبه‌رێك كوژرا و دوو كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی جۆزه‌ردان( ٢٠٢٠.٠٥.٢٥)، دەستەیەك له كۆڵبه‌رانی گوندی «کووران»ی سه‌ر به ناوچه‌ی «سۆمای برادۆست» له ناوچه سنوورییەکانی شاری ورمێ، کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران کە له ئاكامی ئه‌م ده‌سڕێژه‌دا كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی” گیانی لە دەست دا و دوو برای دیکەیش بە ناوەکانی “توران ئه‌حمه‌دی” و “ڕەدوان ئه‌حمه‌دی”، بریندار بوون.
به پێی ئاماره كۆكراوه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤیی كوردستان، له پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ٣ كۆڵبه‌ر و كاسبكارێكی سەرسنوور له ئاكامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چەکدارەكانی ئێران وتوركیا له ناوچه سنوورییەکانی نێوان پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و وڵاتی توركیادا، گیانیان له ده‌ست داوه و شه‌ش كه‌سی دیكەیش بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
کۆڵبەرێک لە دوای برینداربوون ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كراوه
-
برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
-
كوژرانی دوو برای كۆڵبه‌ر له دوو مانگی ڕابردوودا بە دەستی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
-
ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به كوژرانی سێهه‌مین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كۆڵبه‌ر بە دەستی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
-
كوژرانی هاوڵاتییه‌كی كورد له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی سپای پاسداران‌دا
-
كوژران و برینداربوونی دوو برای كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییە