برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له ئاكامی ته‌قه‌کردنی هێزه سنوورپارێزەكاندا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/05/31/p8363
له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه سنوورپارێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه سهرسنوورییەکانی شاری پیرانشاری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوادا، سێ كۆڵبه‌ر بریندار بوون.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژێ پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان (٢٨/٥/٢٠٢٠) هێزه سنوورپارێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سنووری شاری پیرانشار، كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر دەسڕێژی ڕاسته‌وخۆ كه له ئاكامدا ٣ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “كه‌مال گه‌وهه‌ری”، “كامیل گه‌وهه‌ری” و “ڕه‌سووڵ چیلهك” بریندار بوون، ئه‌م سێ كۆڵبه‌ره بۆ چاره‌سه‌رکردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری چۆمانی سه‌ر به هه‌رێمی کوردستان كراون.
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانەوە كۆ كراوته‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕابردوودا پێنج كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور له ئاكامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورپارێزەكانی ئێران و توركیادا له ناوچه سنوورییەکانی نێوان پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و وڵاتی توركیا و هه‌رێمی كوردستاندا كوژراون و نۆ كه‌سی دیکەیش بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار و مەریوان برینداربوون
-
راپۆرتێک سەبارەت بە ئەشکەنجە و کوژرانی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار
-
دوو کاسبکار و کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار بوون
-
لە پیرانشار و پاوە دوو کۆڵبەر کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون
-
دوو کۆڵبەر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران بریندار بوون
-
كوژرانی دوو كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سەرسنوور له پیرانشار و چاڵدۆران