كوژرانی كۆڵبه‌رێك له‌لایه‌ن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێرانەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/06/04/p22864
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو ١٣ی جۆزه‌ردان كوڵبه‌رێك له ناوچه سنورییەکانی چاڵدۆڕانی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له لایه‌ن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێرانەوە کەوتۆتە به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوە. هه‌روه‌ها ته‌رمی دوو كۆڵبه‌ره كوژراوه‌كه‌ی خه‌ڵكی خۆی کە له ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی جۆزه‌رداندا به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران گیانیان له ده‌ست دابوو، له گوندی «كركوش»ی سه‌ربه شاری خۆی به خاك سپێردرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م بابەتە به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ هێزەکانی پاسەوانی سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌ی سنووریی چاڵدۆڕان كاروانێكی كۆڵبه‌ریان له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه دایه بەر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “سه‌جاد دەلایی میلان” گیانی له ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری دیکەش له خۆی به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند کە ڕێگه نه‌دراوه ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردن بۆ دوو كۆڵبه‌ره كوژراوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له گوندی «کەركوش»ی ئەو شارە به‌ڕێوه بچێت، به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوەیە ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ، ته‌رمی “موحسین ده‌روێشی” و “ئیبراهیم جۆردیزه‌ج” له لایه‌ن پزیشكیی یاساییه‌وه ڕادەستی بنه‌ماڵه‌كانیان کراوەتەوە و تەرمی ناوبراوان بە مەبەستی بەخاکسپاردن گواستراوەتەوە بۆ گۆندی كەركوش.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوەیە كه نزیكه لەو بنه‌ماڵانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره دژ بە هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران سكاڵای یاساییان تۆمار كردووه، به‌ڵام تاكوو ئێستا لێکۆڵینەوەی یاسایی لە هیچ كه‌سێک نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانەوە تا ئێستا پێنج كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور به ناوه‌كانی “قادر یادسار، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی، موحسین ده‌روێشزاده، ئیبراهیم جۆردێزج و سه‌جاد دالایی میلان”، بە هۆی ته‌قه و دەسڕێژ‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیاوە، له ناوچه‌کانی سنووری ئێران كوژراون و ده كه‌سی دیکەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له مانگی ڕابردوشدا (گوڵان) لانیكه‌م ٥ كۆڵبه‌ر و كاسبكارێک بە هۆی ته‌قه‌تی ڕاسته‌وخۆی هێزه چەکدارەكانی ئیران و توركیاوە بوونه‌ته قوربانی و گیانیان لە دەست داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
-
كوژرانی كۆڵبه‌رێك له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانه‌وه
-
كوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له ئاكامی تهقەكردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووردا
-
مردنی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا
-
كوژرانی دوو كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سەرسنوور له پیرانشار و چاڵدۆران
-
هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە چاڵدێران ٥ کۆڵبەریان ئەشکەنجە کرد \ فیلم
-
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا