كوژرانی كۆڵبه‌رێك له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانه‌وه
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/06/08/p22870
به پێی ئەو زانیارییانەی به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان گەیشتوون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان (٧/٦/٢٠٢٠) كۆڵبه‌رێك به ناوی “فه‌رهاد كه‌چلانلو” خه‌ڵكی گوندی «شیخ عه‌سکه‌ر» له ناوچه‌ی چاڵدۆرانی سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، له به‌رزاییه سنوورییەکانی ئه‌م گونده به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران گیانی له ده‌ست دا.
یه‌كێك له نزیكه‌كانی ئه‌م كۆڵبه‌ره به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند، فه‌رهاد كه‌چلانلو له‌گه‌ڵ كاروانێكی كۆڵبه‌ران له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له سه‌رسنوور كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووره‌وه و له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه درانه به‌ر گولله‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م هێزانه. به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور دوابه‌دوای ته‌قه‌كردنیان له فه‌رهاد، ئه‌سپه‌كه‌یشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و ده‌ستڕێژیان كردووه‌ته سه‌ر كۆڵبه‌ره‌كانی دیكه و نه‌یانهێشتووه یارمه‌تیی فه‌رهاد بده‌ن. ناوبراو دوای ئه‌وەی بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر خوێنێكی زۆری لەبەر ده‌ڕوات، هه‌ر له‌و شوێنه‌دا گیانی له ده‌ست ده‌دات و دواتر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوێزنه‌وه بۆ پزیشكیی یاسایی چاڵدۆران.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كەیدا باسی له‌وەش كرد كه پزیشكیی یاسایی، “خوێن‌لەبەرچوونی زۆر لە ئاکامی به‌ركه‌وتنی ئامێرێكی ڕه‌ق وكانزاییدا” بە هۆکاری گیان لەدەستدانی فەرهاد ڕاگه‌یاندووه. به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن پاسگای هه‌نگی سنووری شێخ عه‌سكه‌رەوە له سه‌ر كوشتنی فه‌رهاد لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له هیچ كه‌سێك نه‌كراوه.
فه‌رهاد كه‌چلانلو ته‌مه‌نی ٢٦ ساڵ بوو و بڕیار وابوو كه حه‌فته‌ی داهاتوو زەماوەندی هاوسەرگیری بگێڕێت.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانەوە تا ئێستا حه‌وت كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور به ناوه‌كانی “قادر یادسار، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی، موحسین ده‌روێشزاده، ئیبراهیم جۆردیزەج، سه‌جاد دالایی میلان و عومه‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی”، بە هۆی ته‌قه و دەسڕێژ‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیاوە، له ناوچه سنوورییەکانی ئێران كوژراون و ده كه‌سی دیکەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له مانگی ڕابردوویشدا (گوڵان) لانیكه‌م ٥ كۆڵبه‌ر و كاسبكارێک بە هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چەکدارەكانی ئیران و توركیاوە بوونه‌ته قوربانی و گیانیان لە دەست داوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
كوژرانی كۆڵبه‌رێك له‌لایه‌ن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێرانەوە
-
كوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له ئاكامی تهقەكردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووردا
-
مردنی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا
-
كوژرانی دوو كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سەرسنوور له پیرانشار و چاڵدۆران
-
هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە چاڵدێران ٥ کۆڵبەریان ئەشکەنجە کرد \ فیلم
-
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا