هاوڵاتییه‌كی كورد به ناوی شەهرام موسته‌فاپوور خه‌ڵكی گوندی “موانا”ی سه‌ر به شاری ورمێ، كه‌وته به‌ر دەسرێژی گولله‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارن و به هۆی قووڵیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ورمێ له‌م باره‌وه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاند ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزەردان، له جاده‌ی سنووریی سیلوانای سه‌ر به شاری ورمێ، ئۆتۆمبیلی شه‌هرام موسته‌فاپوور كه‌وته بۆسه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه و ئەو هێزانە به شێوەی ڕاستەوخۆ ته‌قه‌یان لە ئۆتۆمبیله‌کە کرد.
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، هێزه‌كانی سپای پاسدارن دوای برینداركردنی ئه‌م هاوڵاتییه، ناوبراویان ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپا كردووه، بەڵام دواتر و به هۆی خوێن لەبەرچوونی زۆره‌وه بە ناچار گواستوویانەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی عارفیان كه له‌ژێر چاودێریی خودی سپادایه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئامژەی بەوەش کرد کە چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو له نه‌خۆشخانه‌دا بووه، ڕێگه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی دراوە چاویان پێی بكه‌وێ، بەڵام ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان به هۆی قووڵیی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
تاكوو ئێستا هۆکاری ته‌قه‌كردن له‌م هاووڵاتییه كورده له لایه‌ن سپای پاسدارنه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
ورمێ؛ كوژرانی هاوڵاتییه‌كی كورد له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی سپای پاسداران‌دا
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە