ڕاپۆرتی مانگانه؛ كوژرانی ٧ كۆڵبه‌ر وكاسبكار و برینداربوونی ٢٣ی دیکە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/06/22/p22880
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه، له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه لانیكه‌م حه‌وت كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور به ناوه‌كانی “قادر یادسار، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی، موحسین ده‌روێشزاده، ئیبراهیم جۆردیزەج، سه‌جاد دلایی میلان، عومه‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی و فه‌رهاد كه‌چلانلو”، بە ته‌قه ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیاوە، له ناوچه سنوورییەکانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كوژراون.
هه‌روه‌ها له ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م ٢٢ كه‌سی‌تریش له ئاكامی ته‌قه‌ی ئه‌م هێزانه‌دا له پارێزگاكانی كوردستان (سنه)، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و كرماشان بریندار بوون. كۆڵبه‌رێكیش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی سنووریی ورمێ بریندار بووه.
به به‌راورد له‌گه‌ل ئاماری مانگی گوڵاندا، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و توندوتیژی دژی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی سنوور، دوو ئه‌وه‌نده زیادی كردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
نه‌وسوو؛ برینداربوونی كۆڵبه‌رێك به هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوورەوە
-
كوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له ئاكامی تهقەكردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووردا
-
کۆڵبەرێک لە دوای برینداربوون ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كراوه
-
كوژرانی كۆڵبه‌رێك له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانه‌وه
-
برینداربوونی چوار كۆڵبه‌ر له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران‌دا
-
كوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی دوو دیکە له ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌کانی پاسەوانی سنووردا