به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌ لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌، له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه‌ لانیكه‌م حه‌وت كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور به‌ ناوه‌كانی “قادر یادسار، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی، موحسین ده‌روێشزاده‌، ئیبراهیم جۆردیزەج، سه‌جاد دلایی میلان، عومه‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی و فه‌رهاد كه‌چلانلو”، بە ته‌قه ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیاوە، له‌ ناوچه سنوورییەکانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كوژراون.
هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م ٢٢ كه‌سی‌تریش له‌ ئاكامی ته‌قه‌ی ئه‌م هێزانه‌دا له‌ پارێزگاكانی كوردستان (سنه‌)، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و كرماشان بریندار بوون. كۆڵبه‌رێكیش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ناوچه‌ی سنووریی ورمێ بریندار بووه‌.
به‌ به‌راورد له‌گه‌ل ئاماری مانگی گوڵاندا، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و توندوتیژی دژی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی سنوور، دوو ئه‌وه‌نده‌ زیادی كردووە.