تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

کۆڵبه‌ران چاڵدێران

كوژران و برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له ‌ئاكامی ته‌قەكردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووردا

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/06/26/p22884

شه‌وی ڕابردوو له ‌ئاكامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران لە كاروانێكی كۆڵبه‌ران له ‌نزیك گۆندی «چخورکه‌ند»ی چاڵدوران، سه‌ر به‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، دوو كۆڵبه‌ر كوژران و بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م ناوچه‌یه‌ به ‌تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگه‌یاند کە شه‌وی ڕابردوو، ٤ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی پاسه‌وانی پاسگای گوندی چیخور كه‌ند، سه‌ر به ‌شاری چاڵدۆران، پێش هەرجۆرە ئاگاداركرد‌نه‌وەیەک و ‌له ‌مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه‌ ‌كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان كه ‌باری جگه‌ره‌یان پێ بوو، دایە به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و له ‌ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “قاسم سه‌رباز” كوژرا و كۆڵبه‌رێكی‌تریش بریندار بوو.
به‌ وته‌ی ئه‌م سه‌رچاویه‌، قاسم سه‌رباز ته‌مه‌نی ٤٥ ساڵ و باوكی دوو منداڵ بووه‌، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له ‌شوێنی له‌دایكبوونی له‌ گوندی سه‌گرێكی چاڵدوران به‌ خاك سپێردرا.
‌به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌ لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه‌ كۆ كراوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانەوە تا ئێستا حه‌وت كۆڵبه‌ر و كاسبكاری سه‌رسنوور به‌ ناوه‌كانی “قادر یادسار، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی، موحسین ده‌روێشزاده‌، ئیبراهیم جۆردیزەج، سه‌جاد دالایی میلان و عومه‌ر مه‌سڵه‌حه‌تی”، بە هۆی ته‌قه و دەسڕێژ‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و توركیاوە، له‌ ناوچه سنوورییەکانی ئێران كوژراون و ده‌ كه‌سی دیکەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له‌ مانگی ڕابردوویشدا (گوڵان) لانیكه‌م ٥ كۆڵبه‌ر و كاسبكارێک بە هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چەکدارەكانی ئیران و توركیاوە بوونه‌ته‌ قوربانی و گیانیان لە دەست داوە.

تاگەکان