لە ئاکامی تەقەکردنی هێزەکانی سپای پاسداران و هەروەها خنکان لە ڕووباردا، دوو کۆڵبەر و کاسبکاری سەرسنوور لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پاوە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، شەو ڕابردوو هێزەکانی سپای پاسداران تەقەیان لە کاروانێکی کاسبکارانی سەرسنوور لە ناوچە سنوورییەکانی دەشتی وەزنێی سەردەشت کردووە کە لە ئاکامی ئەمەدا کاسبکارێک بە ناوی «یوسف ئەحمەدی» گیانی لە دەست داوە. دەوترێت هێزەکانی سپای پاسداران تەرمی ئەم کاسبکارەیان بەسەر جادە کێشاوە و ئاسواری لەسەر تەرمەکەی دیار بووە. ئەم کاسبکارانە لە حاڵێکدا تەقەیان لێ کراوە کە خەریکی پەڕاندنەوەی ڕانە حەیوان لە کوردستانی ئێراقەوە بوون.
«یوسف ئەحمەدی» باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی ئاڵواتانی ناوچەی میرئاوای سەردەشت بوو.
هەروەها بەپێی هەواڵێکیتر کە لە پاوەوە گەیشتووە، ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی کۆڵبەران لە نزیک پردی گوندی زەڵتەی پاوە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە کە لە ڕەوتی هەڵاتنی کۆڵبەرەکاندا، کۆڵبەرێک بە ناوی «ئایەت یووسفی» لە ڕووباری سیرواندا خنکاوە. ئایەت یووسفی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی زمکانی سەر بە سەلاسی باوەجانی بووە.
کوژرانی دوو کۆڵبەر و کاسبکاری سەرسنوور لە سەردەشت و پاوە
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە