بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١ی خەرمانان هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود پارێزگای کرماشان، بە چەکی ساچمەزەن تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان بە ناوی بێهرووز مورادی بریندار کردووە. ئەم کۆڵبەرە خەڵکی تازئاوای پارێزگای کرماشانە و چەندین ساچمە بەر پشتی سەری کەوتووە.
بەپێی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی وەزیر محەممەدی، ڕەزا پوورئیسماعیل، هادی خدری و سەڕاج ئەحمەدی بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان، چاڵدێرانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بانەی پارێزگای کوردستان و ورمێی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا کوژراون.
هەر لەم ماوەیەدا ١٤ کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران بریندار بوون کە لە نێویاندا منداڵێکی کۆڵبەریش دەبینرێت.