حه‌فته‌ی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی كورد به ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌شره‌فیان و باران باشام، لە ئۆتۆتبانی زەنجاندا کەوتنە بەر ته‌قه‌ی هێزەكانی بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ و گیانیان لە دەست دا.
کەسێکی نزیك لە بنەماڵەی ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شاری «یولەگردی» شاری ش‌وت سه‌ر به پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، دوای ڕاگەیاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، وتی: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ عه‌لی ئه‌شره‌فیان و بارام باشام لە کاتێکدا کە بە دوو ئۆتۆمبیلی جۆری پژۆی ٤٠٥ و تیبا له ئوتوبانی زه‌نجانەوە دەڕۆشتن، لە لایەن بازگەیەکی کاتیی ئەو هێزانەوە کە جلی مەدەنیشیان لەبەر بوو، دەستووری وەستانیان پێ دەدرێت، بەڵام ئەوزن پێیان وا بووە ئەو کەسانە چەتەی چەکدارن و هەر بۆیە نەوەستاون و هەڵاتوون.
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، هێزه لیباس شه‌خسییه‌كان به بێ گرنگیدان به وه‌ستانی ده‌یان ماشین له‌م ئۆتۆبانه‌دا ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن له‌و دوو ئۆتۆمبیله کردووە و له ئاكامدا عه‌لی ئه‌شره‌فیان دوای به‌ركه‌وتنی لانیكه‌م ١٣ فیشه‌ك گیانی لە دەست دا و باران باشامیش دوای ئەوەی سێ فیشه‌كی بەر دەکەوێت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی با‌رهه‌ڵگر بەر یەک دەکەون و دوای یه‌ك ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه.
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەی قسەکانیدا وتی ئەو هێزە جل مەدەنییانەی سەر بە بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ. دوای تەقەکردنەکە شوێنەکەیان جێ هێشتووە و سوای بەدواداچوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، هێزی پۆلیس سەرەتا وتوویانە هیچ ئاگادارییەکمان لەو ڕووداوە نییە، بەڵام دوای دوو ڕۆژ ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسە جل مەدەنییانە سەر بە بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی کاڵای قاچاخ بوون و ڕەنگە لەبەر ئەوەی پێیان وا بووە ئەو ئۆتۆمبیلانە کاڵای قاچاخیان پێ ببێت تەقەیان کردبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر دوو ئۆتۆمبیلەکە بەتاڵ بوون و هیچ کاڵایەکی بیان یان بارێکی دیکەیان پێ نەبوووە.
عه‌لی ئه‌شره‌فیان ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و باوكی دوو منداڵه، خه‌ڵكی گوندی «قه‌ره ئه‌یاق» و باران باشام ته‌مه‌ن ٣٥ساڵ و باوكی ٢ منداڵ و دانیشتووی شاری «یولەگردی» بوون.