له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێرانەوە سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د سه‌لیمی، توره‌ج موحه‌ممه‌دپوور، میلان و جه‌عفه‌ر ڕه‌مه‌زانی له ناوچه‌ی سنووریی پیرانشار و چالدوران له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و نه‌وسوود له پارێزگای كرماشان بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، هێزه‌كانی پاسەوانی سنووری پیرانشار له ناوچه‌ی سنووریی ئه‌م شاره كاروانێكی كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر ته‌قه و به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی محه‌ممه‌د سه‌لیمی بریندار بووه. هاوكات كۆڵبه‌رێكی تریش به ناوی تووره‌ج موحه‌ممه‌دپوور میلان، له ناوچه‌ی سنووریی چالدۆران به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسەوانی سنووری ئێران بریندار بوون.
ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره بۆ دەرمانكردن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كانی چالدۆران و ورمێ كراون.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو ٣ی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی ٥٠ساڵان به‌ناوی جه‌عفه‌ر ڕه‌مه‌زانی له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسەوانی سنوور بریندار بووه.
ئه‌م كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانییه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی دیكه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه به هۆی نه‌بوونی كار له ناوچه‌ی سنووریی هه‌وراماندا ڕوویان كردۆته كۆڵبه‌ری.
بریندار بوونی سێ كۆڵبه‌ر به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران
هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
Read Moreڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
Read Moreبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
Read More