تەقەکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە کاروانێکی کۆڵبەران و کاسبکارانی سەرسنوور لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پیرانشار، بۆتە هۆی گیان‌لەدەستدانی لانیکەم ٤ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەیەک کۆڵبەر و کاسبکاری سەرسنوور لە نزیک گوندی “قەلەڕەشە”ی سەردەشت، لە شوێنێکدا بە ناوی “باژار”، کەوتوونەتە بەر تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە و لە ئەنجامدا ٣ کۆڵبەر و کاسبکارێک بە ناوەکانی زانکۆ ئەحمەدی ٢٢ ساڵان، سرووش مەکاری و زانست حەسەننژاد ٢٥ ساڵان و باوکی منداڵێک، گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها شەوی ڕابردوو کاسبکارێکی سەرسنووری خەڵکی گوندی “زێوە”ی پیرانشار بە ناوی جەلال خزری، ٤٠ ساڵان و باوکی ٣ منداڵ، گیانی لەدەست داوە.