تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

کۆڵبه‌ران هەورامان

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/10/11/p22964

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کەمال میرزایی و ئەسعەد نۆدشەیی بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامانی پارێزگای کرماشان بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەر کۆڵبەرێک بە ناوی کەمال میرزایی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە نەوسوود بریندار بووە.
هەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی دیکەیش بە ناوی ئەسعەد نۆدشەیی کەوتۆتە بەر تەقەی چەکی ساچمەزەنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ملەی «تەتە»ی هەورامان و بریندار بووە.
بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە سەرەتای ڕەزبەری ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، هەورامان و بانە بریندار بوون.

تاگەکان