له ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا لانیكه‌م سێ كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوودی پارێزگای كرماشان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان. ڕۆژی ٥ی سه‌رماوه‌ز دەستەیەکی كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوودی پارێزگای كرماشان له لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوورەوە كرانه ئامانج و له ئەنجامدا دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی ڕه‌زا یووسفی، خه‌ڵكی كرماشان، و ئومید ڕه‌حیمی، خه‌ڵكی جوانڕۆ، بریندار بوون.
ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره بۆ چاره‌سه‌رکردن گواستراونهتەوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری پاوه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی دیكه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز كۆڵبه‌رێك به ناوی داریوش وه‌له‌دبه‌یگی له یه‌كێك له ناوچه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بریندار بووه.
به پێی ئاماره کۆکراوەكانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له مانگی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ٦ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و توركیا له ناوچه سنوورییەکانی ورمێ، خۆی، سه‌رده‌شت و چاڵدۆران له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا كوژراون و ٧ كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كوردی دیکەیش هەر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و توركیا بریندار بوون.