تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

کۆڵبه‌ران

سیستان و به‌لووچێستان؛ كاسبكارێكی كورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپا كوژرا

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2020/12/04/p23014

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی سپای پاسداران له‌ شاری “سه‌رباز”ی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، ئۆتۆمبیلی كاسبكارێكی كوردیان داوەتە‌ به‌ر ته‌قه‌ وله‌ ئاكامدا شۆفیری ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ ناوی بێهزاد محه‌ممه‌دی خه‌ڵكی بانه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. 

ده‌وترێ ئه‌م كاسبكاره‌ كورده‌ كه‌ بۆ هەڵگرتنی سووته‌مه‌نی ڕۆشتبووه‌ ئه‌م ناوچه‌یه،‌ دوای ئەوەی سەری بەر گولله‌یه‌ك کەوتووە، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. دوای كوژرانی ئه‌م كاسبكاره‌ كورده‌، فیلمێك له‌ ته‌رمی ناوبراو گه‌شته‌ دەست‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ بانه‌ به‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «دوابه‌دوای داخرانی ڕێگای سنووریی كۆڵبه‌ره‌كان له‌ شاره‌ جیاوازه‌كانی كوردستاندا، زۆرێك له‌ كاسبكارانی سەرسنوور كه‌ ئۆتۆمییلی تویوتای ٣ ئێفیان هه‌یه‌، بۆ كاری سووته‌مه‌نی ڕوویان كردۆ‌ته‌ سیستان و به‌لووچێستان».

پەخش لە یوتیووبەوە؛ بە کرتەکردن، زانیارییەکانت بۆ یوتیووب دەنێردرێن لە یوتیووب ببینە (لە پەڕەیەکی نوێدا دەکرێتەوە)

هەموو بابەتەکانی «کۆڵبه‌ران»