یه‌كێك له دانیشتووانی گوندی سنووریی “كوڕان”ی ورمێ له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان هەواڵی بێسه‌روشوێنبوونی پێنج كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌ی له به‌رزاییه‌كانی سەرسنووردا ڕاگەیاند.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی به‌فرانبار (١٨ی ژانویه)، گرووپێكی كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی كوڕان له به‌رزاییه‌كانی سەرسنووری نزیك گوندی “دریشك”ی كوردستانی توركیا، تووشی هه‌ره‌سی به‌فر بوون و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سەر چاره‌نووسی پێنج كه‌سیان به ناوه‌كانی فه‌رات خودایی، ئه‌ولایی خودایی، بیله‌ن ئه‌حمه‌دی، یاوه‌ر ئه‌سڵانی و مه‌تین ئه‌سڵانی به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یە هه‌روه‌ها ئاماژەی بە کەمتەرخەمیی ئیدارە دەوڵەتییەکانی ئێران و یارمەتینەدانی ئەو خەڵکە کرد کە بۆ ڕزگاركردنی گیانی ئه‌و كۆڵبه‌رانە ڕۆشتوون و دەڵێت هێزه سنوورپارێزەکانی توركیایش تەقەیان له‌و خه‌ڵكە خۆبه‌خشە کردووە.
ئه‌م سه‌رچاوه له کۆتاییدا وتی: «دانیشتووانی ئه‌م گونده سنوورییه لەبەر نەبوونت دەرفەتی کار بە ناچار پەنا دەبەنە بەر كۆڵبه‌ری له ناوچه سنوورییه‌كاندا و ته‌نیا له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م چوار كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی ئه‌م گونده به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران وتوركیا كوژراون».