کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکاندا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2021/02/09/p23054
ڕۆژی ڕابردوو ٢٠ی ڕێبەندان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بێهزاد هاشمی ئەسڵ کە دوو ڕۆژ پێشتر لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەکاندا ئۆتۆمبیلەکەی وەرگەڕابوو و بە قورسی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی خۆی گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: “شەوی شەممە ١٨ی ڕێبەندان، هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی خۆی بۆ ماکۆدا کەوتبوونە دوای ئۆتۆمبیلی ئەم هاووڵاتییە کوردە و تەقەیان لێ کردبوو کە لە ئەنجامدا گوللە بەر تایەکەی کەوتووە و بۆتە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکە“.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بێهزاد هاشمی ئەسڵ لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکەدا بە قورسی بریندار دەبێت و دەچێتە کۆماوە، ڕۆژی ڕابردوویش دوای دوو ڕۆژ خەوتن لە نەخۆشخانەدا گیانی لەدەست داوە.
بێهزاد هاشمی ئەسڵ ٣٢ ساڵان، باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی گوندی “بەهیک”ی سەڵماس بوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی کورد و سێ هاووڵاتیی ئەفغانستان بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە دوای ڕاوەدوونران لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە لە شووت
-
ئەشکەنجە و لێدانی دوو پەناخوازی بەنگلادێشی بە دەستی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران
-
کوژرانی کۆڵبەرێکی ئەندامی شۆرای گوند بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
-
هەورامانی تەخت؛ هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی ئێنتزامی کوژرا
-
کوژرانی دوو کۆڵبەری دیکە لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێرانەوە (ئاگاداری: ئەم هەواڵە هەڵگری وێنەی دڵتەزێنی ئەو کۆڵبەرانەیە)
-
دوو کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت و خۆی برینداربوون