به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان(١١ی فێبریه)، هاووڵاتییه‌كی كورد به ناوی ئارام جاتهن له ڕێگای كۆلبهریدا له به‌رزاییه‌كانی كه‌ل «ته‌ته»ی ناوچه‌ی ههورامانیی پارێزگای كوردستان كه‌وته خواره‌وه‌و گیانی له ده‌ستداوه.
ئارام جاتهن باوكی منداڵێكه و خه‌ڵكی گوندی كانی سانانی مریوان بووه.
به پێی ئاماره كۆكراوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له مانگی ژانویه‌دا شه‌ش كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووری بانه‌و ورمێ به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزاییه‌كان و هه‌ره‌سی به‌فر گیانیان له ده‌ستداوه.