له دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی یوسف ماڵیان و سه‌یوان محه‌ممه‌دی به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزاییه‌كان و ته‌قه‌ی هێزەکانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه‌ی هه‌ورامان بریندار بوون.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٧ی ڕێبه‌ندان(١٥ی فێبریه)، كۆڵبه‌رێك به ناوی یوسف ماڵیان، خه‌ڵكی مه‌ریوان له كاتی كۆڵبه‌ری کردندا له ناوچه‌ی سنووری شاری سه‌وڵاوای سه‌ر به پارێزگای كوردستان له به‌رزاییه‌كانی سنووره‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه و بریندار بووه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان(١٤ی فیبریه)،هێزه پاسه‌وانیه‌كانی سنوور گروپێكی كۆڵبه‌ریان له ناوچه‌ی سنووری نه‌وسوودی پارێزگای كرماشان دایه به‌ر ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی چه‌كی ساچمه و به‌و هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری شاهۆ به ناوی سه‌یوان شێرمحه‌ممه‌دی بریندار بووه.
ئه‌م دوو كۆڵبه‌ر ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كانی مه‌ریوان و جوانڕۆ له ناو جێ‌دا كه‌وتوون.