بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی ڕەشەمە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی حوجەت قەزاوەت و سالار شێعری بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی سنووریی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بریندار بوون.

سالار شێعری کە خەڵکی سەلاسی باوەجانی و باوکی منداڵێکە، دوای برینداربوون بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانیی هەرێمی کوردستان کراوە. هەروەها حوجەت قەزاوەت، هاووڵاتییەکەی تری خەڵکی سەلاسی باوەجانی، ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری پاوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر خەوێنراوە.