تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی جۆزەردان (٣٠ی مەی) هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە ناوچەی سنووریی «سەرتەزین»ی بانەی پارێزگای کوردستان تەقەیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی محەممەد ڕەحمانی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکی لە سنە کراوە.