كوژرانی كۆڵبه‌رێك له بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2021/09/16/p10961
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌مانان كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ گرووپێكی كۆڵبه‌ر له ناوچه‌ی سنووری “مڕان”ی شاری بانه كه‌وتوونه‌ته به‌ر ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی محه‌ممه‌د ئه‌مین قادری ده‌ستبه‌جێ كوژراوه.
محه‌ممه‌د ئه‌مین قادری ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵان و باوكی منداڵێك بووه، ته‌رمی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی پزیشكی یاسایی شاری بانه كراوه.
ئه‌مه دووهه‌مین كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی كۆڵبه‌رانه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ناوچه‌ی سنووری شاری بانه‌ی پارێزگای كوردستان كه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران ڕوویداوه. له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانانیشدا كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵان به ناوی ڕه‌سووڵ كه‌ریمی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران، له ناوچه‌ی “کانی سێ‌و”ی بانه كوژرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە
-
دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە بریندار بوون
-
برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له بانه
-
کوژرانی دوو کۆڵبەر بە ڕووداوی هاتووچۆ لە بانە
-
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە بانە
-
کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە کوژرا