سوپای تورکیا لە سنووری ورمێ دوو كۆڵبه‌ری کوشت و هه‌شت كۆڵبهریشی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2021/09/21/p10971
نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە ٢٩ی خەرمانان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری ورمێ درۆنەکانی سوپای تورکیا هێرشیان کردە سەر دەستەیەک کۆڵبەری کورد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سۆزدار ئەحمەدی و عالیشان ئەحمەدی، خەڵکی گوندی «کوران»ی ورمێ، گیانیان لەدەست دا و چەند کەسی تریش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كهوتۆتهدهست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دوای ئەم هێرشەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، هێزەکانی سوپای تورکیا تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە کوژراوەیان بردۆتە شارێکی سنووریی تورکیا. هەروەها ٨ کۆڵبەری دیکەیش کە هەندێکیان بریندارن، لە لایەن سوپای تورکیاوە دەستبەسەر کراون.
ئه‌ندامکی بنه‌ماڵه‌ی سۆزدار و عالیشان ئه‌حمه‌دی وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م ههواڵهبهتۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «ئەم کۆڵبەرانە کە هەموویان خەڵکی گوندی کوران بوون، لە ڕێگای ڕۆیشتندا بۆ وڵاتی تورکیا کەوتوونەتە بەر هێرشی درۆنەکان، لە ئێستەدا تەرمی سۆزداری ٢١ ساڵان و عالیشانی ١٨ ساڵان هەر لە تورکیایە و کۆڵبەرەکانی تریش لە لایەن سوپای تورکیاوە دەستبەسەر کراون.»
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، ساڵی ڕابردوویش سێ ئه‌ندامی تری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یە بهناوهكابی شه‌مزین ئه‌حمه‌دی ١٩ ساڵان، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی ٢٨ساڵان و سه‌راج ئه‌حمه‌دی ٣٧ ساڵان له‌ڕێگای كۆڵبه‌ریدا به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و توركیا كوژران.
بابەتی پەیوەندیدار
-
دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی محەممەد بیرداڵ، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تورکیا و ئەندامی پارتی دیمۆکراتیکی گەلاندا لە ورمێ تێ پەڕی
-
گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی كوردی خەڵکی توركیا له زیندانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار
-
سنوور تامارا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تورکیا، لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا
-
ڕاپۆرتی مانگانە؛ کوژرانی ٧ کۆڵبەر و برینداربوونی ١١ کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و تورکیا
-
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا
-
دوایین زانیاری سەبارەت بە دۆخی دەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانی دژ بە هێرشەکەی تورکیا لە ورمێ