لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەكاندا دوو كۆڵبەر لە نەوسوود بریندار بوون
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2021/09/28/p23177
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو ٥ی گه‌ڵاڕێزان، له ئه‌نجامی ڕاوه‌دوونانی هێزه سنوور پارێزه‌كان بۆ سه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له كۆڵبه‌ران له به‌رزاییه‌كانی سنووری نه‌وسوود، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی سه‌ركه‌وت كه‌ره‌می و مه‌سعوود (نازناوی نادیاره)، له كاتی هه‌ڵهاتندا به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه بریندار بوون.
ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره‌ی خه‌ڵكی جوانڕۆ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری پاوه كراون.
به پێی ئاماره كۆكراوه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٠دا له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به هۆی ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له كۆڵبه‌رانی كورد، دوو كه‌س كوژرا و ١٢كهسیش بریندار بوون، هه‌روه‌ها دوو كۆڵبه‌ر له ڕووداّوی هاتووچۆدا كوژران و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش به هۆی ڕووداوی جاده و بانه‌وه و كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزاییه‌كانه‌وه له كاتی كۆڵبه‌رییدا بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
پێنج كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود و ورمێ بریندار بوون
-
بریندار بوونی سێ كۆڵبه‌ر له نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور
-
نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
-
بریندار پێنج بوونی كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه سنوور پارێزه‌كانی ئێران له نه‌وسوود
-
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود
-
نه‌وسوود؛ برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور