برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2021/11/09/p11271
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٧ی گەڵاڕێزان، دەستەیەک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی «دوپزە»ی سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی کەریم خەندەدار بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «میرشێخ حەیدەر»ی سەردەشت لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەی لێ کراوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠دا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە هۆی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ژیان عەلیپوور کوژراوە و ٣ کۆڵبەری تریش بریندار بوون. هەروەها دوو کۆڵبەر دوای ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە و کۆڵبەرێکی تریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت
-
کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە سەردەشت
-
سهردهشت؛ كوژرانی كۆڵبهرێك به تهقهی هیزهكانی پاسهوانی سنوور
-
برینداربوونی لانیکەم ٩ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت، بانە و نەوسوود
-
برینداربوونی دوو كۆڵبهر له ناوچه سنوورییەکانی بانه و سهردهشت
-
برینداربوونی سێ كۆڵبهر بە تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئێران