ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز، پێنج كۆڵبه‌ری كورد به ناوه‌كانی پووریا وه‌یسی، فه‌ریاد وه‌یسی، میلاد ئه‌حمه‌دی، ئێحسان حه‌بیبی و نیهاد محه‌ممه‌دپوور بە ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه سنوورییەکانی نه‌وسود له پارێزگای كرماشان و ورمێی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بریندار بوون.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز، هێزه سنوورپارێزەکان له ناوچه‌ی سنووریی نه‌وسوود گرووپێكی كۆڵبه‌ریان به چەکی ڕاوکردن (تاپڕ) داوەتە به‌ر دەسڕێژ كه له ئەنجامدا دوو برای كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوه‌كانی پووریا وه‌یسی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵان و فه‌ریاد وه‌یسی بریندار بوون.
له به‌ره‌به‌یانی هه‌مان ڕۆژدا دوو كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی میلاد ئه‌حمه‌دی، خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی و ئێحسان حه‌بیبی، خه‌ڵكی مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه سنوورپارێزەکانی نه‌وسوود بریندار بوون.
هاوكات كۆڵبه‌رێكی كوردی تر به ناوی نیهاد محه‌ممه‌دپوور له ناوچه‌ی «دهڕهبنار»ی دەڤەری مهرگەوەڕی ورمێ كه‌وتۆته به‌ر ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و به تووندی بریندار بووه. ئه‌م كۆڵبه‌ره ٢٥ ساڵه‌یە خه‌ڵكی گوندی «ژاراژێ»ی ناوچه‌ی مهرگەوەڕی ورمێ و باوكی منداڵێكه.
به‌پێی ئاماره کۆکراوەكانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له مانگی گه‌ڵاڕێزانی ١٤٠٠دا شه‌ش كۆڵبه‌ری كورد له ناوچه سنوورییەکانی پارێزگاكانی كوردستان، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و كرماشان گیانیان له ده‌ست داوه. له ناو ئه‌م كۆڵبهرانهدا دوو كۆڵبه‌ر له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران‌دا كوژران، سێ كۆڵبه‌ریش به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له ڕێگای كۆڵبه‌رییدا و منداڵێكی كۆڵبه‌ریش به ناوی سرووش ڕه‌حمانی دوای ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ئه‌سپه بارهه‌ڵگره‌كانی له لایه‌ن هێزه سنوورپارێزەكانی نه‌وسووده‌وه خۆی كووشتووه. هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا سێ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران و كۆڵبهرێكیش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه بریندار بوون.