به پێی ئه‌و زانیارییانه كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٦ی خالهكێوه(٥ی ئاوریل)، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه سنووری نه‌وسوودی سه‌ربه پارێزگای كرماشان به چه‌كی ساچمه‌زه‌ن ته‌قه‌یان له كاروانێكی كۆڵبه‌ران كردووه و به هۆی ئه‌و ته‌قه لێكردنه‌وه لانیكه‌م سێ كۆڵبه‌ریان بریندار كردووه.
ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌م كۆڵبه‌رانه ئاكۆ خودا مورادی فه‌ڕ كه خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانییه، ئه‌م سێ كۆڵبه‌ره كه ده‌یان ساچمه به‌ر جه‌سته‌یان كه‌وتووه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به وته‌ی ئه‌م كۆڵبه‌رانه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌یان جار هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌ورامان له پارێزگاكانی كرماشان و كوردستان به چه‌كی ساچمه‌زه‌ن كاروانی كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به ته‌قه و ده‌یان كۆڵبه‌ریان بریندار كردووه.