تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

کۆڵبه‌ران هەورامان

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکان لە هەورامان ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتەوە

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2022/04/07/p23272

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوە (٦ی ئاوریل) هێزە چەکدارەکانی ناوچەی سنووریی گوندی «هانەگەرمەڵە»ی شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، دەسڕێژیان لە گرووپێکی کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوی دیار کوڕی محەممەدتۆفیق بە قورسی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە.

دەوترێت دوابەدوای برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە، بۆ چەند کاتژمێرێک لە نێوان خەڵکی ناڕازی و هێزە سنوورپارێزەکان و هێزەکانی سپای پاسداراندا گرژی و تێکهەڵچوون ڕووی داوە. ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئینتیزامییەکان و هێزەکانی سپای پاسداران بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵکی ناڕازی چوونەتە نێو ئەم گوندە سنوورییەوە.

تاگەکان