کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2022/05/29/p12127
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان (٢٨ی مەی) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ ڕەسوولی کوژراوە.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە ٢٥ ساڵەیەی خەڵکی بانە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی ئەم شارە کراوە و تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
شایەتحاڵەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم کۆڵبەرە لە مەودایەکی نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەی لێ کراوە.
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گوڵانی ١٤٠١دا (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٢) لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشاندا کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراوە و کۆڵبەرێک بە جەڵدەی دڵ لە کاتی کۆڵبەریدا گیانی لەدەست داوە. هەر لەم مانگەدا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بریندار بوون کە لە نێویاندا دوو منداڵ دەبینرێن. ٥ کۆڵبەریش لە کاتی ڕاوەدووناندا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە و ٢ کۆڵبەریش هەر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی کۆڵبەریدا بریندار بوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
-
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
-
برینداربوونی لانیکەم چوار کۆڵبەر بە هۆی دەسڕێژی گوللە و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی ڕاوەدووناندا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە لە بانە
-
برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان
-
برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود
-
برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە