تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان (٣٠ی مەی) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی چەکی ساچمەزەن و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
دەوترێت ئەم دوو کۆڵبەرە ناویان عومەر یەعقووبی خەڵکی گوندی «کڵاشی باخان» و جەلال موروەتی خەڵکی گوندی «کڵاش»ی شاری جوانڕۆیە.
عومەر یەعقووبی پێشتر و لە زستانی ساڵی ڕابردوویشدا بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان بریندار ببوو.