برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2022/06/20/p12242
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو و لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزە سنوورپارێزەکانی ناوچەی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستاندا، لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی ٢٩ ساڵان بە ناوی کەمال عوسمانی بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ناوچەی هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە.
هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان (١٩ی ژوەن) هێزە سنوورپارێزەکان هەر لەم ناوچەیەدا دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٥ ساڵان بە ناوی کیانووش لوتفی بریندار بووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
برینداربوونی چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
-
کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
-
کوژرانی کاسبکارێکی کورد و برینداربوونی لانیکەم ٧ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود
-
گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
-
کوژران و برینداربوونی لانیکەم دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
-
برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە