تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو و لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزە سنوورپارێزەکانی ناوچەی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستاندا، لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون.

ڕۆژی ڕابردوو کۆڵبەرێکی ٢٩ ساڵان بە ناوی کەمال عوسمانی بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ناوچەی هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردان (١٩ی ژوەن) هێزە سنوورپارێزەکان هەر لەم ناوچەیەدا دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی ٢٥ ساڵان بە ناوی کیانووش لوتفی بریندار بووە.