برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە نەوسوود
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/kulbar/2022/07/27/p12469
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە چەکی ساچمەزەن و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی جەلیل کەریمی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە کە زیاتر لە ٢٠ ساچمە بەر لای خوارووی قاچی کەوتووە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کراوە.
ناوبراو خەڵکی گوندی «شەرکان»ی پاوە و باوکی ٣ منداڵە.
پێشتر و لە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژدا (٢٣ی جولای) کۆڵبەرێکی تر بە ناوی بەهرام محەممەدی، ٢٥ ساڵان و خەڵکی گوندی «بیاندەرە»ی بانە، بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە قورسی بریندار ببوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و داکەوتن لە بەرزاییەوە
-
برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە و نەوسوود
-
برینداربوونی سێ كۆڵبهر بە تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنووری ئێران
-
گیانبەختکردنی منداڵێکی کۆڵبەر بە هۆی ڕەقبوونەوە لە سەرمادا و برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
-
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود
-
برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان