لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە خاڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە سەر بە پارێزگای کوردستان، لانیکەم سێ کۆلبەر بە ناوەکانی “خالق حەمزەپوور، تاڵەب غەفەری و هیوا ئەحمەدی” بریندار بوون.
بەپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆته دهست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خهرمانان، هێزەکانی پاسەوانی سنوور بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت لە مەودایەکی نزیکەوە دەستڕێژی گولـلەیان لە گروپێكی کۆلوبران کردووە بە ناوەکانی تاڵەب غەفاری تهمهن ٣٠ساڵ، خهڵكی گوندی ئهجنه، خالق حهمزهپوور ٢٨ساڵ، خهڵكی گوندی مهنجیلان و هیوا ئهحمهدی ٢٢ساڵان، خهڵكی گوندی میرئاوای بانه، بریندار بوون.
ئەم كوڵبهرانه بەمەبەستی چارەسەری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە.
بەپێی ئەو ئاماره كۆكراوهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی کوردستان، تەنیا لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لانیکەم ٨ کۆلبەر کوژراون و ٢٦ کۆلبەری دیکەش برینداربوون. هەروەها ٣ کۆلبەری دیکە لە کاتی کۆلبهریدا لەم ناوچە سنوورییانە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.
فەرماندەی هێزه سنوور پارێزهكانی ئێران. لە مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لە سەردانێکیدا بۆ خاڵە سنوورییەکانی بانە ڕایگهیاندبوو:
لە 2 مانگی داهاتوودا سنوورهكانی بانە لە حەفتاشەوە تا بروشکانی دادەخرێن و فەرمانمان داوە کە کەس بەبێ گرنگیدان بە فەرمانی پاسەوانانی سنوور، سنوور نەبڕێت، ئەگەر سەرپێچی یاسا بکەن، به توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.