له دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی كه‌ریم ئاسمانی و به‌هائه‌دین ئه‌حمه‌د پوور له ناوچه‌ی سنووریی شاری بانه‌ی پارێزگای كوردستان به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور كوژران.
به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٣٠ی خه‌رمانان (٢١ی سێپتا‌مبر). كۆڵبه‌رێك به ناوی كه‌ریم ئاسمانی له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵ” ی شاری بانه كه‌وته به‌ر ئامانجی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و كوژرا.
ئه‌م كۆڵبه‌ره ته‌مه‌نی ٤٧ ساڵ و باوكی شه‌ش منداڵ و خه‌ڵكی گوندی “ئه‌جنه”ی عه‌لیا ی بانه بوو. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان(١٩ی سێپتا‌مبر)، كاروانێكی كۆڵبه‌ران له ناوچه‌ی سنووری شاری بانه له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه و به بێ ئاگاداری پێشوه‌خت كه‌وتنه به‌ر ئامانجی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور كه له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی به‌هائه‌دین ئه‌حمه‌دپوور كوژرا. ئه‌م كۆبهره ته‌مه‌نی ٣٣ ساڵه و خه‌ڵكی گوندی حاجی عه‌بدول له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز بوو.
بەپێی ئەو ئامارانه‌ی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، تەنیا لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لانیکەم ١٠ کۆلبەر به هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور کوژراون و ٢٦ کۆلبەری دیکەش بریندار بوون. هەروەها ٣ کۆلبەری تر لە کاتی کۆلبه‌ریدا لەم ناوچە سنوورییانە لە ئەنجامی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوون.
فەرماندەی پاسەوانی سنووری ئێران لە مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لە سەردانێکیدا بۆ خاڵە سنوورییەکانی بانە ڕایگه‌یاندبوو: “لە 2 مانگی داهاتوودا سنووره‌كانی بانە لە حەفتاشەوە تا بروشکانی دادەخرێن و فەرمانمان داوە کە کەس بەبێ گرنگیدان بە فەرمانی پاسەوانانی سنوور، سنوور نەبڕێت، ئەگەر سەرپێچی یاسا بکەن، به توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت