بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی ڕەزبەر (٢٥ی سێپتامبر) هێزە سنوورپارێزەکان دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادرکردنەوەی پێشوەخت داوەتە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی موختار میروەیسی و ئەحمەد یووسفی بریندار بوون.

چەند دەقەیەک لەمەوپێش موختار میروەیسی لەبەر قورسبوونی برینەکانی گیانی لەدەست دا، ناوبراو باوکی دوو منداڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی بوو.

چەند ڕۆژ لەمەوپێشیش دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کەریم ئاسمانی و بەهائەدین ئەحمەدپوور لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان کوژران.